تبليغاتX
کردهای تاش - قسه کانی نوێنەریکی پارلمانی ئێران سه باره ت به کورده کانی که مپی کاوه

فرهاد تجريفەرهاد تەجری، نوێنەری شارە كوردییەكانی گیلان غەرب و قەسری شیرین و سەرپیل زەهاو لە پەرلەمانی ئێران. لە رۆژانی 25-28/11/2008 پێشانگای ئێران لە سلێمانی كرایەوە و %40ی بازرگانەكان و كۆمپانیا بەشدارەكانی پێشانگاكە لە قەسری شیرین و سەرپیل زەهاوەوە هاتبوون.

دوای هاتنە سەركاری رژێمی سیاسی ئێستای ئێران، دوای شۆرشی گەلانی ئێران و دەستپێبوونی شەڕ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە نێوان حیزبە كوردییەكان و كۆماری ئیسلامی ئێران، ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتیانی شاری (سەرپیلی زەهاو) ئاوارەی ئۆردووگای رومادی بوون، كەئێستا زۆریان لەكەمپی كاوە و باریكە دەژین لە هەرێمی كوردستان، فەرهاد تەجری گوتی "ئەگەری ئەوە هەیە هەندێكیان كێشەی سیاسیان هەبێت بۆیە نەگەڕابنەوە".
وەك لەقسەكانی ئەو پەرلەمانتارە دەركەوت تاكو ئێستا نەیزانیووە ئەم ژمارەیە زۆرە لە هاووڵاتیانی ناوچەكەی لە هەرێمی كوردستاندا هەن،بۆیە گوتی "بەڵێنیان پێدەدەم بەدوای ئەو مەسەلەیەدا بچم، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا هیچ هاوولاتیەكی خەڵكی سەرپیل نەهاتووەتە لام باس لەحاڵەتیكی وابكات، داوا لەو هاووڵاتیانە دەكەم نامەیەك ئاراستەی ئێمە بكەن بۆ ئەوەی كاریان بۆ بكەین بە ڕێگایەكی یاسایی بتوانن بگەڕێنەوە ئێران".

ته واو قسه كاني ته جه ري

+ نوشته شده در دوشنبه بیست و پنجم آذر 1387ساعت 15:31 توسط آواره |