
تیم ملی عراق در جام جهانی 1986 رعد حمودی
ایستاده از راست:رعد حمودی - عدنان درجال - حسین سعید(رییس کمیته ملی المپیک و نماینده فعلی مجلس)- باسل گورگیس- احمد راضی (بهترین بازیکن آسیا در سال ۱۹۸۸ و نماینده فعلی مجلس عراق از جبهه توافق)- ناطق هاشم(مرحوم)
نشسته از راست: شناخته نشد(شما معرفی کنید)- غانم عربی( احتمالا) - علی حسین - کاظم مطشر(احتمال زیاد)- خلیل محمد علاوی(برادر کریم محمد علاوی)
|
|
ڕێنێسانس نیوز؛ سه‌رپێڵی زه‌هاو :له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکدا له زبڵخانه‌ی شاره‌داریی یه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆکه‌ی "سه‌رپێڵی زه‌هاو"، شه‌ش منداڵی کورد کوژراون و بنه‌ماڵه‌کانیشیان له‌مه‌ڕ بێموبالاتیی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان نیگه‌رانن. سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕێنێسانس له باشووری ڕۆهه‌ڵاتی کوردستان له ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد که "له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک/مینێکدا له ده‌ست چه‌ند منداڵێکی گه‌ڕه‌کی "تازه‌ئاباد"ی "سه‌رپێڵی زه‌هاو"، ڕۆژی بیستوحه‌وتی گه‌لاوێژ، شه‌ش منداڵی ته‌مه‌ن 10تا 13 ساڵه گیانیان له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌که وێرای ئاماژه ه‌وه که زبڵه‌که له‌لایه‌ن ترومبێله‌کانی شاره‌داریی سه‌رپێڵی زه‌هاوه‌وه هێنراوه‌ته زبڵخانه، گوتیشی: "ئه‌و منداڵانه، که هه‌موویان سه‌ر به بنه‌ماله هه‌ژاره‌کانی ئه‌و شاره‌ن، بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌لوپه‌لێک که بتوانن له بازاڕه‌کانی شاردا بیفرۆشن و بژێوی بنه‌ماله‌کانیانی پێ دابین بکه‌ن، چوونه زبڵخانه‌ی شاره‌داریی گه‌ره‌کی "تازه‌ئاباد" و ئه‌و مین/ بۆمبه‌یان دۆزیه‌وه‌ته‌وه و له ده‌ستیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه."مێدیاکانی ده‌وڵه‌ت، که په‌یامنێری فه‌رمییان له‌و شاره هه‌یه، تا ئێستا جێگه‌یان به‌و ڕووداوه نه‌داوه، که سه‌رچاوه‌که‌ی ڕێنێسانس به "تراژیدییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی" به‌ناوی کردووه.
سه‌رچاوه‌که‌ی ڕێنێسانس ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌کان له‌و بنه‌ماڵانه‌ن که له میانه‌ی شه‌ڕی ئێران ـ ئێڕاقدا ئاواره و له ئۆردوگای "ڕۆمادی" نیشته‌جێ کرابوون و ئێستاش گه‌ڕاونه‌وه زێدی خۆیان.هه‌روه‌ها له زمان یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانییانه جه‌ختیکرده‌وه که داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان به‌بێ موبالاتییهوه له کێشه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و بنه‌ماڵانه ده‌ڕوانن و شاره‌داریش وه‌ڵامی داخوازییه‌کانیان ناداته‌وه. هه‌ر وه‌ک ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماله‌که ئاماژه‌ی پێکردووه داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان، له جیاتی پێراگه‌یشتن به هاووڵاتیان، ته‌لبه‌ندیان به ده‌وری ئیداره‌کانی خۆیاندا کێشاوه.
شاره‌داریی سه‌رپێڵی زه‌هاو تا ئێستا له‌و بواره‌وه هیچ زانیارییه‌کی بڵاو نه‌کردۆته‌و و ڕوونیش نییه که بۆمبه‌که مینی به‌جێماو له شه‌ڕی ئێران ـ ئێراق بووه یانیش بۆمبی ده‌ستی.