تبليغاتX
کردهای تاش
بۆرۆژهه‌لات - تایبه‌ت: چه‌ند که‌س له‌ خوێندکارانی زانستگای رازیی کرماشان له‌ سه‌ر ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی له‌ نه‌دانی ئیمتیازی تایبه‌ت به‌ خوێندکاری سه‌رکه‌وتوو، له‌ لایه‌ن جێگری سه‌رۆکی ئه‌م زانستگایه‌وه‌ تێرمێک له‌ خوێندن بێبه‌ری کران.زانستگای ئه ده بی  کرماشان
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌م خوێندکارانه‌ بۆ گه‌یاندنی ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی خۆیان سه‌ردانی تارانیان کردووه‌ تا ده‌نگی خۆیان به‌ گوێی به‌رپرسان له‌ وه‌زاره‌تی علوم بگه‌یه‌نن به‌ڵام دوای سێ رۆژ مانه‌وه‌ ده‌رفه‌تی هیچ چاوپێکه‌وتنێکیان بۆ نه‌ره‌خساوه‌ و له‌ گه‌ڕانه‌وه‌شدا 5 که‌سیان له‌ خوێندنی تێرمێکی زانستگا بێبه‌ری کراون. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خوێندکاره‌کان ناره‌زایه‌تی خۆیان درێژه‌ پێده‌ده‌ن و جێگری به‌رپرسی زانستگا ناچار ده‌که‌ن که‌ گوێ بۆ داواکانیان شل بکا، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ وڵامیاندا پێناسه‌کانیان به‌ چاودا ده‌داته‌وه‌ که‌ شوێنی له‌دایکبوونیان به‌ عێراق نووسراوه‌ و پێیان راده‌گه‌یه‌نێ که‌ به‌ پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی علوم، ئێوه‌ ته‌نیا مافی خوێندنتان هه‌یه‌ و مافی ئیمتیازوه‌رگرتنتان نییه‌. دواتر کاتێک که‌ خوێندکاره‌کان له‌سه‌ر داواکانیان پێداگری ده‌که‌ن، جێگری زانستگا داوا له‌ حه‌راسه‌تی زانستگا ده‌کا تا قوتابیه‌کان سه‌رکوت بکا.
به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ خوێندکاره‌کان‌ خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سه‌رپێڵ و جوانڕۆن و له‌ دایکبووی که‌مپی ئه‌ڵتاشی شاری رۆمادی عێراقن. هه‌واڵه‌که‌ی بۆرۆژهه‌ڵات ئاشکرای ده‌کا که‌ ئه‌و خوێندکارانه‌ ته‌نانه‌ت رۆژانه‌ له‌ لایه‌ن هاوپۆله‌کانیشیانه‌وه‌ بێڕێزی و گاڵته‌یان پێده‌کرێ و به‌ عێراقی و مناڵی سه‌دام حوسێن ناویان ده‌به‌ن.
+ نوشته شده در دوشنبه سی ام اردیبهشت 1387ساعت 17:0 توسط آواره |