طی گفتگویی که یک نشریه با نام ندای جامعه با یک روشنفکر دینی انجام داده مشخص شده که او از آوارگان اردوگاه تاش رمادی بوده که اینک در سرپل زهاب زندگی می کند .وبلاگ ما این گفتگو و عکس ماموستا عبداله الیاسی که احتمالا اهل عشیره الیاسی است را منعکس می کند. امیدواریم مورد توجه قراگیرد.
خيدان کردستانی در تر مينال کر مانشاه مسافران را فریاد می کشد تا از این طریق لقمه نانی به دست آورد او در اوردوگاه رمادی معلم بود و نقشی تاریخی در تربیت دانش آموزان محروم اردوگاه تاش ایفا کرد .برخی شاگردان او اکنون در بهترین مدارج عالی در دانشگاههای ایران و حتی خارج از کشور تحصیل می کنند وبرخی نیز فارغ التحصیل شده اند .خود نيز می گويد تهران تهران تهران با ولوو!
دانش آموزان سابق و دانشجويان و تحصيلکرده های امروز که در گذشته نزد او درس خوانده اند نزد او می آيند و معمولا دستان او را می بوسند.ديگر از ان ريش بلند خيدان خبری نيست و غم نان و مشکلات زندگی اورا پير و فرسوده کرده است از کسانی که عکس قديم و جديد اين عزيز را دارند می خواهم برای نشرآن به وبلاک ما ارسال دارند شايد در آينده در اين باره بيشتر بنويسيم با کمک شما
محمد رضا گندمکارآوارهسابق اوردوگاه تاش عراق ویکی از فیلمسازان جوان سرپل زهاب است که مشغول ساخت فیلم"آری این‌چنین بودبرادر" بود که به دلایل نا معلومی فیلمش نا تمام ماند! و دفتر کارش نیز بسته است .
گندمکار می توانست با ساخت این فیلم به باورهای تازه اش دست پیدا کند . او امید وار بودکه فیلمش
در جشنواره های مختلف برگزیده شود اما تا این زمان کسی از او و فیلمش خبر ندارد!
اگر خبری از او گرفتید به این وبلاگ خبر دهید
هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژایی رۆژگاره‌كانی مێژوو هه‌رده‌م له‌پێناو ماف و ویستی ڕه‌وای خۆی كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه، ده‌ره‌نجامی خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و سوتماك كردنی كوردستان بوه‌ته‌وه.
دوای دابه‌شكردنی كوردستان بۆچوار پارچه و لكاندنی به‌چوار وڵاتی نامۆ بهكلتوورو فه‌رهه‌نگیان، كورد له‌پێناو مافی خۆی و داواكردنی هه‌قی وه‌ك گه‌لانی دیكه رێگای بهرخۆدانو خه‌باتی گرته به‌ر له‌به‌رامبه‌ردا دوژمنانی كورد بێبه‌زه‌ییانه و دوور له‌هه‌موو یاسا‌و مافێكی گه‌لان كه‌وتنه وێزه‌ی كورد به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خاپووركردنی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد له‌سه‌ر زێدی خۆی.
كرۆكی ئه‌م باسه‌مان (تیشك خستنه سه‌ر رۆڵی بێ هاوتای كوردی كوردستانی رۆژهه‌ڵات) له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان و پاشان به‌هاناوه هاتنیان و لهئامێزگرتنیان دوای شۆڕشی بارزان و نسكۆی ساڵی 1975 و ئه‌نفال و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی ساڵی 1991 پاشان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاری ودڵنه‌وایی كراون و ئاواره‌ییان پێوه دیار نه‌بوه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك جه‌سته‌یه، به‌ڵام "په‌یوه‌ندی قوڵی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور" جێگای بایه‌خ و باسكردنه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه قوڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و پشتیوانی كردنی "ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی" له‌و كۆماره‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و كاته‌دا هێزی بارزانییه‌كان بڕبڕه‌ی پشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كۆماره بوون و هه‌تا دوا ساتی به‌گیان به‌رگریان لێ‌كرد. هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شه‌ڕی 1974 هه‌زاران كورد له‌باشوره‌وه رویان كرده برا دڵسۆز‌و بهئهمهكهكانیان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌نێوانیاندا له‌ئامێز گیران و جێگای سه‌ربه‌رزییه بۆیان ئه‌و هاریكاری و پشتیوانییه‌ی له‌و ماوه دوور‌و درێژه كردیان له‌یاد ناكرێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ربه‌رزی و به‌شانازی بۆیان تۆمار ده‌كرێت.
دوای كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه من یه‌كێك له‌وانه بووم كه ئاواره‌ی ئێران بووین و له‌شاری "هه‌رسین" گیرساینه‌وه، كاتژمێر 12ی شه‌و رێكه‌وتی 18 ــ 19/3/1988 گه‌یشتینه ئه‌و شاره‌و له‌مزگه‌وتێك دانراین.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌یشتنمان بۆ ئه‌و شاره له‌و ساته دره‌نگه‌دا جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ڕه‌فی ئه‌و شاره هه‌ر هه‌موویان ڕژانه سه‌رمان و هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیانیان بۆمان ده‌ربڕی و هه‌ر به‌خێزانێكی ئه‌و شاره هه‌ر یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌كی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد. ئه‌مه نمونه‌ی خه‌روارێكه له‌هه‌موو شار‌و شوێنه‌كانی دیكه به‌و شێوه‌یه به‌هانای خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتن و په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو لادا دروست بوو، كه هه‌تا هه‌تایه له‌بیر ناكرێ و له‌یاد ناچێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌موومان لهكۆڕهوه ملیۆنه‌كه‌ی 1991 په‌ناو هیوامان ته‌نها رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، چونكه ده‌مانزانی ئه‌مانه لهبراو كه‌س و كار زیاتر بۆ ئێمه دڵسۆزترن.
به‌چاوی خۆمان هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌مان بینی، ئافره‌ت و پیاوو گه‌نج و منداڵ هه‌ر هه‌موویان به‌پیرمانه‌وه هاتن و فرمێسكیان بۆ دهڕشتین و ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆمان كرده‌وه‌و پارووی ده‌می مناڵه‌كانی خۆیان ده‌خسته ده‌می منداڵه‌كانی ئێمه‌وه‌و شوێنه‌كانی خۆیان ده‌دایه ئێمه.
وازیان له‌ئیش و كاری خۆیان هێنا له‌پێناو ئێمه‌و مرۆڤ ناتوانێ لێره‌دا باسی جوامێری و چاكه‌و پیاوه‌تی بكات كه له‌ده‌ستی ئه‌وان هات.
كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له‌شه‌ست ساڵه براو پشتیوانی ئێمه‌ن و په‌ناگه‌و داڵدهرمان بوون له‌پێناو ئێمه‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانیان داوه‌و جوانترین هه‌ڵوێستیان نواندوه كه هه‌رگیز له‌یاد ناكرێ و به‌زیندوویی ده‌مێنێ و بوه‌ته لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕشنگدار له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان.
باشه ئێمه وه‌ك كوردستانی باشور به‌رامبه‌ر ئه‌وان چیمان كردوه دوای ئاواره‌بوونیان له‌سه‌ر ئاستی میللی؟ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردن بێت هیچ هه‌ڵوێستمان نه‌بوو به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی و پیاوه‌تی ئه‌وان. له‌ئۆردوگای "ئه‌ڵتاش" چه‌ندین هه‌زار كوردی ئاواره، بوونه قوربانی ده‌ستی تیرۆریستان، وه‌ك میدیای كوردی یان له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی كوردی چیمان كرد بۆ به‌رگری و به‌هاناوه چوونیان؟ له‌دوای ساڵی 1980وه سه‌دان كوردی رۆژهه‌ڵات ئاواره‌ی لای ئێمه بوون و له‌كۆیه و سلێمانی و ئۆردوگای باریكه چه‌ند شوێنێكی دیكه گیرساونه‌ته‌وه. ئێمه كه‌ی وه‌ك خه‌ڵكی كوردستانی باشوور چووین سه‌ردانێكی ئه‌و برا خۆشه‌ویستانه‌مان بكه‌ین و دڵنه‌واییان بده‌ینه‌وه و هاریكاری و پشتیوانیان بكه‌ین و كه‌مێ لهئازارو مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و دوری كه‌س و كاریان له‌بیر به‌رینه‌وه‌و هه‌روه‌ك ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان ده‌كرد.
من وه‌ك تاكێكی ئه‌م وڵاته خۆم به‌رامبه‌ری ئه‌وان به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانم. هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌نێو كه‌س و كار‌و نیشتمانی خۆیانن، به‌ڵام با ئێمه چاكه و پیاوه‌تی و هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌بیر خۆمان بێنینه‌وه.
"كه‌مپی كاوه" له‌نزیك شاری هه‌ولێر كه ئێستا زیاتر له‌دوو سه‌د خانه‌واده‌ی "ئه‌ڵتاش"ی له‌خۆ گرتوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان بایه‌خیان دراوه‌تێ و هاریكاری كراون. دواكارین ئه‌و هاریكاری و ئاوڕدانه‌وه‌یه زیاتر و فراوانتر بكرێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و به‌رپرسانه‌وه سه‌ردانیان بكرێ و له‌كه‌م و كورتی و پێداویستیان بكۆڵنه‌وه و بایه‌خی زیاتریان بدرێتێ وله‌لایه‌ن رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ناحكومیه‌كان سه‌ردانیان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێ له‌و پیاوه‌تی و چاكه‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌رمان كردوویانه بده‌ینه‌وه‌و ویژدانمان ئاسووده بكه‌ین و گیانی برایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان نوێ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: کوردستان رێپۆرت، ژماره (28)، حوزه‌یرانی 2006ی زایینی
سه رچاوه
كوژرانى ئه‌يوب و خنكاندنى خێزانه کورده که ی كه‌مپى كاوه
خەبات- كارزان حەیدەر:كوشتنی ئەیوبی تەمەن 5 ساڵە ئەبووە سەردێر و بابەتی زۆربەی میدیاكانی كوردستان بەدەستی باوكی و زڕدایكی، دانیان بەتاوانەكانی خۆیان ناو چاو‌ڕێی سزای یاسایی خۆیان دەكەن. ئه‌مڕۆ لەو پرێس كۆنفرانسەی كە عەمید عەبدولخالق تەڵعەت بەڕیوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەقید هێرش ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە بارگای بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بۆ ژمارەیەك لە میدیاكانی كوردستان سازیان كرد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی تەرمی ئەیوبی 5 ساڵە لەداد پزیشكی نەخۆشخانەی رزگاری لێكۆڵینەوەی لەسەر كرا، دەركەوت ئەو منداڵە خنكێندراوە نەوەك لەسەربان بەربوبێتەوە وەك باوكی بەر لەدان پیدانی باس لێوەكرد، بۆیە باوكی و زڕ دایكی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیركران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا، لە لێكۆڵینەوەدا هەردووكیان دانیان بەوە ناوە كە رۆژانە ئازار و ئەشكەنجەی منداڵەكەیان داوە وێرای ئەوەی رۆژی بەر لە كوشتنی لەئێوارە تابەیانی لە حەوشەی ماڵەكەیاندا بەستوویانەتەوە و بەنایلۆن دەمیان بەستووە پاش ئەوەی حەوزی و پەراسووەكانیان شكاندووە، دوای ئەوەش كە كەوتۆتە نێو جێگا، زڕ دایكی دەستی لەسەردەمی داناوە تا ئەیوب گیانی لەدەستداوە، تاوانێكی دیكەی باوكی ئەیوب ئەوەیە كە هیچ بڕوانامەیەكی نیە و دەرمانی بەخەڵك فرۆشتووە و دەرزی لە خەڵك داوە كە ئەمەش تاوانێكی دیكەیە. لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بەنیشاندانی بەڵگەكان ئەو پڕ و پاگەندانهی بەنادروست لە قەڵەمدا كە ئێستا لەنێو هەندێ لە خەڵكان دەربارەی خنكانی خێزانی ئەنوەر محەمەد ساڵح لە كۆمەڵگای كاوە لە قوشتەپە باس دەكرێ وگوایە ئەمیرە دەستی هەبێ لە كوشتنی خێزانەكەی بەپێدانی ژەهر بەخانەوادەكەی وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی دادپزیشكی ولیژنەی پزیشكی بۆمان ئاشكرابووە كە ئەو خێزانە بەغازی ئەو سۆپایە گیانیان لەدەستداوە كە رێكخراوی HSCR پیانی داوە و ئەو كچەش بەشێوەیەكی زۆر سەیر ئەو شەوە رزگاری بووە كە هەڵساوەتەوە ویستویەتی پەنجەرە بكاتەوە، كەچی بەربۆتەوە و سەری كەوتۆتە بن دەرگا و بەو ئۆكسجینە ژیاوە لە بنی دەرگاكە بۆی هاتووە. لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی هەردوو رووداوی كوشتن ئەو چەند رۆژەی شاری هەولێر ئاماژەی بەوەكرد كە لەئەنجامی سەرخۆشیەوە بووە و هەردوو تاوانبار دەستگیركراون، ئەمە وێرای دەستگیركردنی تاوانباری دیكە لەسەر دزینی ئامێری سەتەلایت و تەلەفزیۆن و تەلەفۆن لەنێو شاری هەولێر و لە لێكۆڵینەوەدا دانیان بە 14 كاری دزی ناوە.
سه ر چاوه: