PNA _ اجساد هفت عضو یک خانواده هشت نفره آواره کرد چند روز پس از درگذشت آنها در خانه ای در اردوگاه آوارگان کردهای ایرانی"کاوه" پیدا شده است. از میان اعضای این خانواده تنها یک دختر 15 ساله زنده مانده است که به علت وضعیت نامناسب روحیش تحت درمان قرار گرفته است.
اردوگاه کاوه در جنوب هولیر پایتخت اقلیم کردستان قرار دارد و زیر نظر سازمان ملل متحد اداره می شود.
یکی از نزدیکان این خانواده در این رابطه به خبرگزاری پیامنیر گفت که اعضای این خانواده اهل شهر سرپل ذهاب واقع در کردستان ایران هستند که به همراه هزاران خانواده دیگر از حدود 20 سال پیش آواره عراق شده بود.وی که نخواست نامش فا‌ش شود گفت: اعضای خانواده مذکور جمعه شب گذشته در اثر گاز بخاری نفتی درگذشته اند.
اسامی افراد درگذشته عبارت است: از "انور پالانی" (پدر خانواده)، "نجیبه خانم" (مادر)، "ادیبه"، "عمر"، "کژال"، "نشمیل" و "سروه" فرزندان خانواده هستند.
ساکنان اردوگاه "کاوه" عمدتاً شامل آن دسته از کردهای آواره هستند که تا پیش از حمله آ‌مریکا به عراق در سال 2003، در اردوگاهی در استان رمادی، غرب عراق اسکان داده شده بودند.
پس از سقوط رژیم صدام و بروز خشونتها به ویژه در استان رمادی، با کمک سازمان ملل متحد و همکاری دولت اقلیم کردستان به اردوگاه "کاوه" یافتند.منبع:
http://peyamner.com/details.aspx?l=3&id=44349

دوای رووداوه‌كه‌ی كه‌مپی كاوه ، دووه‌مین ...
PNA – فه‌یسه‌ڵ شێخانی / هه‌ولێر – به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر "عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت" له لێدوانێكی تایبه‌ت به (ئاژانسی په‌یامنێر)ی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر خێزانێكی سێ كه‌سی به خنكاوی له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرانه‌وه كه یه‌كێكیان كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی نزیك له‌و خانه‌واده‌یه پۆلیسیان ئاگاداركردۆته‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و تیمی پزیشكی تایبه‌ت گه‌یشتوونه‌ته‌وه شوێنی مه‌به‌ست، سێ خنكاوه‌كه‌ش بریتین له باوكێك به ناوی "نوره‌دین محه‌ممه‌د" ، هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناوی "جه‌میله یاسین" له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان، كه مه‌زنده ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و سۆپا غازیه‌ی له ژووره‌وه كه دایانگیرساندبوو ژه‌هراوی بوونه و خنكاون، چونكه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ش به نایلۆن داخرابوو.
وه‌كو ئاماژه‌ی پێدا بۆنی غاز و ته‌رمه‌كان له ژووره‌كه‌دا په‌نگی دابۆوه، ئێستاش ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی به‌شی دادپزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كراون، كه مه‌زنده‌كرێت ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی به‌سه‌ر مردنیان دا تپه‌ڕبووبێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ رۆژه‌دا ئه‌مه دووه‌مین خێزانه كه له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر، به‌هۆی ژه‌هراوی بوونه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كه‌میان خانه‌واده‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی بوون له كه‌مپی "كاوه" كه تایبه‌ت به ئاواره كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌رمه‌كانیان به خنكاوی له ژوورێكی ماڵه‌كه‌یاندا دۆزرایه‌وه. سه رچاوه :
http://peyamner.com/details.aspx?l=1&id=44438
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
بیست و چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی هاتنه سه‌رکاری رژێمی کۆماری ئیسلامی له‌ئێرانداو ده‌ستپێکردنی درێژترین شه‌ڕی سه‌ده له‌نێوان ئێران و ئێراقدا که شتێک نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه‌و هیچ ئاکامێکیشی نه‌بوو جگه له‌پاوانخوازی دوو لایه‌نه و هیچ ئاکامێکیشی به‌دواوه نه‌بوو، خه‌ڵکانێک بوونه قوربانی که ئێستاش چیرۆکی ڕه‌شیان کۆتایی پێ نه‌هاتووه. له‌ڕاستیدا ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر که‌س و هه‌ر لایه‌نێک زیاتر تووشی ده‌ردیسه‌ری بوو و هه‌نووکه‌ش ئاراسته‌که‌ی دیاری نه‌کراوه، ئه‌م خه‌ڵکه بوون. واته په‌نابه‌رانی ئۆردوگای ئه‌ڵتاش که هێشتاش به‌ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی لێ ماوه. ئه‌وانه‌ی بوونه قوربانی سیاسه‌ته دزێوه‌کانی هه‌ر دوو دیکتاتۆری تاران و به‌غدا.
گه‌لانی ئێران به‌گشتی و گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی دوای خه‌باتێکی شێلگیرانه له‌دژی رژێمی شا و رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی، چاوه‌ڕێ بوون که له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دا بگه‌نه مافه نه‌ته‌وه‌یی، سیاسی و مرۆییه‌کانیان. مخابن ئاکامی ئه‌و هه‌موو له‌خۆبوردویی و خه‌باته شتێک نه‌بوو جگه له په‌نابردنه به‌ر داوێنی دیکتاتۆرێکی تر که ئه‌گه‌ر له‌و خه‌راپتر نه‌بێ، ئه‌وا هیچی که‌م نه‌بوو. ئه‌و خه‌ڵکه له‌خه‌راپترین هه‌لومه‌رج و له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و ئاگربارانی دوو لایه‌نه‌ی شه‌ڕ ناچار بوون ده‌ست له‌خاکی باب و باپیران هه‌ڵگرن و له‌ئاکامی ئه‌م کۆچبه‌رییه‌دا، دیکتاتۆری ئێراق ڕه‌وانه‌ی ئۆردوگاکانی مه‌رگی کردن و به‌هه‌ر شێوازێک به‌کاری هێنان. له‌ئه‌نجامی ئه‌م رێگه ڕه‌ش و نادیاره‌دا له‌ئۆردوگای ئه‌لتاش هه‌ڵکه‌وتوو له‌رۆژئاوای ئێراق جێگیریان کردن. ئه‌ڵتاش ئۆردوگای مه‌رگ و نه‌مان بوو. شاهیدیش ئه‌و گۆڕستانانه‌ن که له‌ئۆردوگادا هه‌ن. ژماره‌ی مردووان دوو ئه‌وه‌نده‌ی زیندوانه. واته ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه‌ی که مرۆڤه‌کان له‌ڕووی ناچاری به‌ده‌ستی خۆیان هه‌ڵیان که‌ندووه‌و ئازیزانی خۆیان تێدا به‌خاک سپاردوه.
هه‌رچی مرۆڤی زیندووشه، له‌ڕوانگه‌ی جه‌سته‌ییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، ئیتر سیماکان، سیمای کوێستانه‌کانی کوردستان نین. سیمای ڕه‌ش و سوتاوی سه‌حرای عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ سیمای داوێنی دڵڕفێنی به‌مۆو داڵاهۆ جێگورکێیان کردوه. منداڵانی ئێره ناتوانن لێڕه‌واره چڕوپڕه‌کانی به‌مۆو داڵاهۆ، ده‌شتی سه‌رسه‌وزو بۆنخۆشی سه‌رپێل و پێده‌شتی زه‌هاو له‌خه‌یاڵیاندا بگونجێنن. ئه‌م خه‌ڵکه 25 ساڵه سروه‌ی نه‌رم و فێنکی به‌ره‌به‌یان و ئێوارانی وڵاتی دایکیان نه‌دیتوه. له‌ڕوانگه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه 25 ساڵه له‌و په‌ڕی هه‌ژاری دان. ئه‌گه‌ر چاوێک به نه‌ققاشی منداڵه‌کانیاندا بخشێنین، دیمه‌نی ژیانێکی ئینسانیمان به‌رچاو ناکه‌وێ، هێنده ئه‌و سه‌حرایه له‌نیگایاندا نه‌خشی به‌ستووه که له‌نه‌ققاشیه‌کانیاندا ڕه‌نگی سه‌وز، سوور، زه‌رد، شین و مۆر نابینی، هه‌ر ڕه‌نگی ڕه‌ش و سپییه خۆی ده‌نوێنێ.
لاوان و مێرمنداڵانی ئۆردوگا له‌شوێنی خوێندن له‌گوونده‌کانی جزیره‌و شه‌قامه‌کانی رۆمادی خه‌ریکی کاری قورس و تاقه‌ت پڕوکێنن. هه‌ر رۆژ ده‌نگی حه‌زینی مه‌لای مزگه‌وتمان دێته به‌ر گوێ که هه‌واڵی مردنی ژن یان مناڵ یان لاوێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌و بانگهێشتی خه‌ڵک ده‌کات ڕوه‌و گۆڕستان بچن.
له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست و پێنج ساڵه‌دا هیچ که‌س وه‌ک ئه‌ڵتاشییه‌ک خۆی ناناسێت. که‌سێ نه‌یده‌زانی له‌م به‌ری فورات و له‌نێو سه‌حرای سووتێنه‌ردا خه‌ڵکانێک هه‌ن که له‌به‌ر زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران په‌نایان بردۆته به‌ر ئاگر، له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌ی ئه‌وانیان سه‌رپۆش کرد، به‌شێوه‌یه‌ک کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه مافخواز و ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان نه‌توانن پێوه‌ی خه‌ریک بن. ئه‌وانیان وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی برسی به‌خه‌ڵکی ناساند. له‌کاتێکدا که کێشه‌ی خه‌ڵک، کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه. ئه‌م خه‌ڵکه له‌به‌ر زوڵم و زه‌خت و زۆری حکومه‌ت په‌ڕیوه‌ی ئه‌م دیوه بوون. زۆر رێکخراوو دام و ده‌زگا له‌ژێر ناوی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئامانجه بازرگانییه‌کانیان به‌کاریان هێناون. دانیشتوانی ئۆردوگا خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که مه‌سه‌له‌که‌یان به‌ر له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینسانی بێ، مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه. هه‌ر رێکخراوو لایه‌نێک که خوازیاری هاوکاریکردنه، پێویسته به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ بکات. ئه‌وان سواڵکه‌رو چاو له‌ده‌ستی دیکتاتۆرو رێکخراوو کۆمه‌ڵگا مرۆڤدۆسته‌کان نین، به‌ڵکو له‌و مافانه بێبه‌ش کراون که مافی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆیان بووه. پێویسته کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌دا وه‌ک تاوانباری پله یه‌ک بناسرێت و رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و لایه‌نه کوردییه‌کان له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ بده‌ن که پێداویستییه‌کانی ژیانیان دابین بکه‌ن و هه‌موویان بگوازنه‌وه بۆ باشووری کوردستان. نابێ لایه‌نه جیاوازه‌کان له‌م گواستنه‌وه‌یه‌دا ئامانجی تر بپێکن. زێدی ئه‌وان رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ئه‌وان نوێنه‌ری به‌میلۆن کوردی رۆژهه‌ڵاتین که 25 ساڵه له‌کۆت و به‌ندی دیکتاتۆریه‌تی تاران و به‌غدا دان. بێ گه‌ره‌نتی کردنی مافه سیاسییه‌کانیان کێشه‌یه‌ک چاره‌سه‌ر نابێت. هه‌تا رژێمی ئیسلامی ئێران به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا زاڵ بێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایی یاخود زۆرملێیان جگه له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هیچ ئاکامێکی به‌دواوه نابێ.
بۆیه په‌نابه‌ره کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویسته داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان بکه‌ن تاکوو گوشار بخه‌نه سه‌ر رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیموکراتیک و دانی مافه پێشێلکراوه‌کانی گه‌لی کورد هه‌نگاو بنێن. ته‌نیا چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ره‌نج و نه‌هامه‌تی 25 ساڵه قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه نه ئاواکردنی ئۆردوگایه‌کی تر له‌شوێنێکی دیکه. با هه‌وڵێکی وایان بۆ بدرێت تا بۆ هه‌میشه سه‌قامگیر بن و چیتر ماڵ و حاڵیان به‌کۆڵیانه‌وه نه‌بێت.
ــ له‌رۆژنامه‌ی "کوردستان راپۆرت"دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
سه چاوه له ویبلاگی نووسه ر
http://www.diyalog.blogfa.com/post-121.aspx