http://www.youtube.com/v/7XrQs656Jis&rel=1&border=1">
اگر باز نشد حتما با فیلتر شکن ببینید که ارزش دارد
ئه‌حمه‌د خوسره‌وی_ سوئید_
a_zamdar@hotmail.com
پاش هێرشی ئه‌مه‌ریکا وهاوپه‌یمانانی بۆ سه‌ر عێراق و ڕووخانی ڕژیمی به‌عس و خراپ بوونی باری ئاسایش له عێراق،ئۆردووگای ئه‌لتاشیش، ئۆردوگایه‌ك که ژماره‌یه‌کی زۆر کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌لاتی له ساڵی 1982 وه تێ‌دا به زۆر له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه نیشته‌جێ کرا بوو،له‌و هه‌ل ومه‌رجه ناله‌باره بێ به‌ش نه‌بوو،ئه‌و کوردانه له لایه‌ن عه‌ره‌به فاشیسته‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و ڕفاندنیان لێ ده‌کراو ،،،،،،
مه‌به‌ست له‌م نووسینه لێره‌دا باس له که‌مپی ئه‌لتاش یان بارودۆخی نه‌بوونی ئاسایش له عێراق نی‌یه،به‌ڵکوو باس له سه‌ر ژماره‌یه‌ك کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته که له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2005 ه‌وه له ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن وڕفاندنیان .به مه‌به‌ستی ڕزگاربوون و گه‌یشتن به وڵاتی سێ‌یه‌م،ڕێگای ئه‌رده‌نیان گرته به‌ر ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌و له ڕێگه‌ی u.n.h.c.r ه‌وه بۆ یه‌کێك له وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕه‌وانه بکرێن.ئه‌وان له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکهاتوون،بۆیان نه‌بووه بگه‌ڕێنÙ!
�وه وڵاتی خۆیان.
چه‌ند ڕۆژی دی 3 ساڵی ڕه‌به‌ق به سه‌ر هاتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا
تێ‌ده‌په‌ڕێ،به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا وڵاتی ئه‌رده‌ن ڕێگه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی بۆ ناو خاکی نه‌داون و u.n.h.c.r. یش به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئه‌و په‌نابه‌رانه له شوێنێکدان که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیچ وڵاتێك دا نی‌یه،به شێوه‌ی پێویست ئاوری لێ نه‌داونه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه ژماره‌یان 193 که‌سه،که پێکهاته‌یان له 42 ئافره‌تی سه‌رووی 18 ساڵ‌و 56 پیاوی سه‌رووی 18 ساڵ و 96 منداڵه وتائێستا له بۆشایی‌یه‌کی 2 کیلومیتری نێوان هه‌ر دوو سنووری عێراق_ ئه‌رده‌ن که پێ‌ی ده‌وترێت no mans land له ژێر خێمه‌دا.ئه‌و خێمانه‌ی که نه به‌رگه‌ی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان وه نه به‌رگه‌ی باو تۆفان و گه‌رمای هاوینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌گرێ،به بێ هاوکاری پێویستی ( مادی،مه‌عنه‌وی ) هیچ لایه‌ن وڕێکخراوێك،له گه‌ڵ ژیانێکی سه‌خت و تاقه‌ت پڕووکێن دا ده‌سته‌و یه‌خه‌ن و هه‌ر چرکه‌یه‌ك بۆیان مه‌رگێکه...
ئه‌وان ئاوی خواردنه‌وه و شت و مه‌کی خواردنیان به نرخێکی گران و نه‌گونجاو له لایه‌ن ئه‌و شۆفێرانه‌وه که له ڕێگای عێراق_ئه‌رده‌ن کار ده‌که‌ن په‌یدا ده‌که‌ن...
له‌و ماوه‌یه‌دا تا ئێستا چه‌ند جارێك له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌رده‌نه‌وه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر و بگره ده‌ست ولاقی چه‌ند که‌سیشیان لێ شکاوه‌و بریندار کراوه،چه‌ندین جاریش له لایه‌ن پاسه‌وانانی سنووری عێراقه‌وه پێ‌یان ڕاگه‌یاندراو‌ه که ئه‌بێ ئه‌و شوێنه به جێ بێڵن ...
شایانی باسه که تا ئێستا له لایه‌ن پارت و ڕێکخراو و لایه‌نه کوردی‌یه‌کانه‌وه کارێکی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌کراوه،هه‌ر بۆیه ئه‌وان گله‌یی‌یه‌کی زۆریان لێ‌یان هه‌یه....
یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه که خۆی چه‌ند ساڵێك پێشمه‌رگه‌ی حدکا بووه و ئێستاش ئه‌ندامی کومیته‌ی په‌نابه‌رانه له‌و که‌مپه‌دا ده‌ڵێ ( من بۆ خۆم چه‌ند ساڵێك پێشمه‌رگه بوومه‌و ئێستاش هه‌ر چه‌نده ئه‌و لایه‌نه‌ی که من له ڕێزی دا پێشمه‌رگه بووم ئاورمان لێ ناداته‌وه،په‌شیمان نیم له‌و ساڵانه‌ی رابووردووم و به‌ڵام وه‌ک حه‌قی خۆمی ده‌زانم که گله‌ییم هه‌بێ له‌و حیزبه و هه‌موو پارت و لایه‌نه‌کانی دی،دڵنیاین که تا ئێستا به شێوه‌ی پێویست کێشه‌ی ئێمه‌یان به لایه‌نی پێوه‌ندیدار نه‌گه‌یاندووه،ئه‌گینا 193 په‌نابه‌ر بۆ ده‌بێØ!
ª له ماوه‌ی 3 ساڵ دا له وه‌ها شوێنێکی سه‌خت دا بێ چاره‌نووس بمێننه‌وه.ئه‌و ده‌ڵی من بۆ خۆم چه‌ند جارێك له گه‌ڵ به‌رپرسانی حیزب له وڵاتانی فه‌رانسه وسویس و هتد ته‌ماسم گرتووه و داخواز و تکا و ڕوونکردنه‌وه له مه‌ڕ ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه ناله‌باره‌ی که تێ‌یداین ،پێ‌یان گه‌یاندووه، و ئه‌وانیش هه‌ر جاره‌و به‌ڵێنی درێغی نه‌کردنیان پێمان داوه.به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر بۆ جارێکیش زه‌نگێکیان بۆ ئێمه نه‌داوه‌و له‌و درێغی نه‌کردنه‌یان ئاگاداریان نه‌کردووینه‌ته‌وه،ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه و وامان لێهاتووه که بڕوا به هیÚ!
† له‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی که له سه‌ر تی‌ڤی‌یه‌کانیان بڵاو ده‌بێته‌وه له مه‌ڕ ئێمه،نه‌که‌ین و به هیچی بزانین..ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌ڵێ : ئێمه وه‌ك کومیته‌ی په‌نابه‌ران له‌م دوایی‌یانه‌دا بڕیارمان داوه که له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیونی‌دا به‌شداری نه‌که‌ین.ئه‌و نموونه‌ی یه‌ك،دوو به‌رنامه که ( سیروسی مه‌له‌کوتی ) له به‌شی فارسی ته‌له‌فزیونی تیشکه‌وه به به‌شداری به‌همه‌ن معالی‌زاده وه‌ك نوێنه‌ری بنیاد نوروز له سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه به‌ڕێوه‌ی برد دێنێته‌وه،که مه‌به‌ست له‌و به‌رنامانه ته‌نیا Ù!
�ووڵ کۆ کردنه‌وه‌یه بۆ بنیاد له ژێر ناوی ئه‌وان دا...ئه‌و ده‌ڵێ راسته که به‌همه‌ن هندێك یارمه‌تی ئێمه‌ی داوه،به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم که ڕێژه‌ی 5 له سه‌دی ئه‌و یارمه‌تی‌یانه‌ی که بهمن له ڕێکخراوه‌کانه‌وه بۆ ئێمه پێ‌ی گه‌یشتووه،به ئێمه درواه،ئه‌و باقی‌یه‌که‌ی هه‌موو بۆ خه‌زینه‌ی بنیاد نوروز ده‌ڕوات ....
خه‌بات موحه‌مه‌دی که یه‌کێکی دی له ئه‌ندامانی کومیته‌ی په‌نابه‌رانه وێرای سه‌لماندنی قسه‌کانی هاوڕێ‌که‌ی،ده‌ڵێ:ئێمه به گشتی گله‌ییمان له هه‌موو حیزب و ڕێکخراو و لایه‌ن و کۆمه‌ڵه کوردی‌یه‌کان هه‌یه،چوونکه که‌سانێك له ده‌ره‌وه به شێوه‌ی تاکه که‌سی وه‌ك ( کاك عارف باوه‌جانی و کاك هیوا گوڵ موحه‌مه‌دی ) هه‌وڵی خۆیان به پێ‌ی توانا داوه‌و هاریکاری‌یان کردووین و له میدیاکاندا زۆر جاران له سه‌ر مان باسیان کردووه.به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن به ده‌ستێك چه‌پڵه لێ نادرێ،ئه‌وانیش چوونکه ته‌نیا بوون و لایه‌نێکیان له پشته‌وه نه‌بوو.Ø!
�ه‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی نه‌بوو..
ئه‌کبه‌ر که ئه‌ندامێکی دی کومیته‌ی په‌نابه‌رانه ده‌ڵێ :ئێمه که ئه‌مڕۆ لیره گرفتارین و پێویستمان به یارمه‌تی هه‌یه،داوا ده‌که‌ین که ئه‌و لایه‌ن و ڕێکخراو و پارت و کۆمه‌ڵه کوردی‌یانه ی که دروشمی گه‌وره گه‌وره ده‌ده‌ن،بادروشمه‌کانیان نه‌بێته قسه‌ی به‌ری سۆبا و ئه‌مڕۆ ئێمه و منداڵانی بێ نازی ئێمه‌یان له یاد بێ..
شایانی باسه که 2 مانگ پێش یه‌کێك له‌و په‌نابه‌رانه پاش به‌ربه‌ره‌کانی کردنێکی زۆر له گه‌ڵ نه‌خوشیدا،به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێگای پێ نه‌درا به شێوه‌ی پێویست له خه‌سته‌خانه‌کانی ئه‌رده‌ن دا چاره‌سه‌ر بکرێت،گیانی له ده‌ست دا...
له کۆتاییدا وه‌ك که‌سێك که هه‌موو ته‌مه‌نم له‌م ئۆردووگا بۆ ئه‌و ئۆردووگا به سه‌ر بردووه‌و به تایبه‌تیش 3 ساڵ و 6 مانگ له ئۆردووگاکانی ئه‌لکه‌رامه وئه‌لرۆیشد له گه‌ڵ ژیانێکی هاوچه‌شنی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌ست وپه‌نجه‌م نه‌رم کردووه،رووی داوام له هه‌موو حیزب و لایه‌ن و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه کوردی‌یه‌کانه .که چیدی بێ‌ده‌نگ و که‌مته‌رخه‌م نه‌بن و له کۆبوونه‌وه‌کانیان دا له گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌کان به کێشه‌ی په‌نابه‌ران کێشه‌ی ئه‌و 193 په‌نابه‌ره چاره‌نووس نادیاره بخه‌نه به‌ر باس ،هه‌ر هیچ نه‌بێ با کا!
تێك که ڕزگاریان بوو له‌و دۆزه‌خه،ڕووتان هه‌بێ بۆ به ئه‌ندام کردنیان له پارته‌که‌تان دا فۆرمه‌که‌یان بۆ به‌رنه ماڵ....