هیوا ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژایی رۆژگاره‌كانی مێژوو هه‌رده‌م له‌پێناو ماف و ویستی ڕه‌وای خۆی كه‌وتۆته به‌ر په‌لاماری داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه، ده‌ره‌نجامی خه‌باتی بۆ سه‌ربه‌ستی و ئازادی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی و نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی و سوتماك كردنی كوردستان بوه‌ته‌وه.
دوای دابه‌شكردنی كوردستان بۆچوار پارچه و لكاندنی به‌چوار وڵاتی نامۆ بهكلتوورو فه‌رهه‌نگیان، كورد له‌پێناو مافی خۆی و داواكردنی هه‌قی وه‌ك گه‌لانی دیكه رێگای بهرخۆدانو خه‌باتی گرته به‌ر له‌به‌رامبه‌ردا دوژمنانی كورد بێبه‌زه‌ییانه و دوور له‌هه‌موو یاسا‌و مافێكی گه‌لان كه‌وتنه وێزه‌ی كورد به‌مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و خاپووركردنی كوردستان و ده‌ربه‌ده‌ركردنی كورد له‌سه‌ر زێدی خۆی.
كرۆكی ئه‌م باسه‌مان (تیشك خستنه سه‌ر رۆڵی بێ هاوتای كوردی كوردستانی رۆژهه‌ڵات) له‌هه‌موو شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی كوردستان و پاشان به‌هاناوه هاتنیان و لهئامێزگرتنیان دوای شۆڕشی بارزان و نسكۆی ساڵی 1975 و ئه‌نفال و كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆڕه‌وه ملیۆنیه‌كه‌ی ساڵی 1991 پاشان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاری ودڵنه‌وایی كراون و ئاواره‌ییان پێوه دیار نه‌بوه.
نه‌ته‌وه‌ی كورد یه‌ك جه‌سته‌یه، به‌ڵام "په‌یوه‌ندی قوڵی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و باشوور" جێگای بایه‌خ و باسكردنه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه قوڵه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان و پشتیوانی كردنی "ژه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی" له‌و كۆماره‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و كاته‌دا هێزی بارزانییه‌كان بڕبڕه‌ی پشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كۆماره بوون و هه‌تا دوا ساتی به‌گیان به‌رگریان لێ‌كرد. هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌ڵایسانه‌وه‌ی شه‌ڕی 1974 هه‌زاران كورد له‌باشوره‌وه رویان كرده برا دڵسۆز‌و بهئهمهكهكانیان له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌نێوانیاندا له‌ئامێز گیران و جێگای سه‌ربه‌رزییه بۆیان ئه‌و هاریكاری و پشتیوانییه‌ی له‌و ماوه دوور‌و درێژه كردیان له‌یاد ناكرێت و بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌سه‌ربه‌رزی و به‌شانازی بۆیان تۆمار ده‌كرێت.
دوای كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه من یه‌كێك له‌وانه بووم كه ئاواره‌ی ئێران بووین و له‌شاری "هه‌رسین" گیرساینه‌وه، كاتژمێر 12ی شه‌و رێكه‌وتی 18 ــ 19/3/1988 گه‌یشتینه ئه‌و شاره‌و له‌مزگه‌وتێك دانراین.
هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گه‌یشتنمان بۆ ئه‌و شاره له‌و ساته دره‌نگه‌دا جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ڕه‌فی ئه‌و شاره هه‌ر هه‌موویان ڕژانه سه‌رمان و هاوخه‌می و پشتیوانی خۆیانیان بۆمان ده‌ربڕی و هه‌ر به‌خێزانێكی ئه‌و شاره هه‌ر یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك كۆمه‌كی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد. ئه‌مه نمونه‌ی خه‌روارێكه له‌هه‌موو شار‌و شوێنه‌كانی دیكه به‌و شێوه‌یه به‌هانای خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه هاتن و په‌یوه‌ندییه‌كی قووڵ و پته‌و له‌نێوان هه‌ردوو لادا دروست بوو، كه هه‌تا هه‌تایه له‌بیر ناكرێ و له‌یاد ناچێت.
هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌موومان لهكۆڕهوه ملیۆنه‌كه‌ی 1991 په‌ناو هیوامان ته‌نها رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، چونكه ده‌مانزانی ئه‌مانه لهبراو كه‌س و كار زیاتر بۆ ئێمه دڵسۆزترن.
به‌چاوی خۆمان هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌مان بینی، ئافره‌ت و پیاوو گه‌نج و منداڵ هه‌ر هه‌موویان به‌پیرمانه‌وه هاتن و فرمێسكیان بۆ دهڕشتین و ده‌رگای ماڵه‌كانیان بۆمان كرده‌وه‌و پارووی ده‌می مناڵه‌كانی خۆیان ده‌خسته ده‌می منداڵه‌كانی ئێمه‌وه‌و شوێنه‌كانی خۆیان ده‌دایه ئێمه.
وازیان له‌ئیش و كاری خۆیان هێنا له‌پێناو ئێمه‌و مرۆڤ ناتوانێ لێره‌دا باسی جوامێری و چاكه‌و پیاوه‌تی بكات كه له‌ده‌ستی ئه‌وان هات.
كورده‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له‌شه‌ست ساڵه براو پشتیوانی ئێمه‌ن و په‌ناگه‌و داڵدهرمان بوون له‌پێناو ئێمه‌دا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قوربانیان داوه‌و جوانترین هه‌ڵوێستیان نواندوه كه هه‌رگیز له‌یاد ناكرێ و به‌زیندوویی ده‌مێنێ و بوه‌ته لاپه‌ڕه‌یه‌كی پڕشنگدار له‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان.
باشه ئێمه وه‌ك كوردستانی باشور به‌رامبه‌ر ئه‌وان چیمان كردوه دوای ئاواره‌بوونیان له‌سه‌ر ئاستی میللی؟ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسكردن بێت هیچ هه‌ڵوێستمان نه‌بوو به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی و پیاوه‌تی ئه‌وان. له‌ئۆردوگای "ئه‌ڵتاش" چه‌ندین هه‌زار كوردی ئاواره، بوونه قوربانی ده‌ستی تیرۆریستان، وه‌ك میدیای كوردی یان له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی كوردی چیمان كرد بۆ به‌رگری و به‌هاناوه چوونیان؟ له‌دوای ساڵی 1980وه سه‌دان كوردی رۆژهه‌ڵات ئاواره‌ی لای ئێمه بوون و له‌كۆیه و سلێمانی و ئۆردوگای باریكه چه‌ند شوێنێكی دیكه گیرساونه‌ته‌وه. ئێمه كه‌ی وه‌ك خه‌ڵكی كوردستانی باشوور چووین سه‌ردانێكی ئه‌و برا خۆشه‌ویستانه‌مان بكه‌ین و دڵنه‌واییان بده‌ینه‌وه و هاریكاری و پشتیوانیان بكه‌ین و كه‌مێ لهئازارو مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌و دوری كه‌س و كاریان له‌بیر به‌رینه‌وه‌و هه‌روه‌ك ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان ده‌كرد.
من وه‌ك تاكێكی ئه‌م وڵاته خۆم به‌رامبه‌ری ئه‌وان به‌شه‌رمه‌زار ده‌زانم. هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌نێو كه‌س و كار‌و نیشتمانی خۆیانن، به‌ڵام با ئێمه چاكه و پیاوه‌تی و هه‌ڵوێستی ئه‌وان به‌بیر خۆمان بێنینه‌وه.
"كه‌مپی كاوه" له‌نزیك شاری هه‌ولێر كه ئێستا زیاتر له‌دوو سه‌د خانه‌واده‌ی "ئه‌ڵتاش"ی له‌خۆ گرتوه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان بایه‌خیان دراوه‌تێ و هاریكاری كراون. دواكارین ئه‌و هاریكاری و ئاوڕدانه‌وه‌یه زیاتر و فراوانتر بكرێ و له‌لایه‌ن خه‌ڵك و به‌رپرسانه‌وه سه‌ردانیان بكرێ و له‌كه‌م و كورتی و پێداویستیان بكۆڵنه‌وه و بایه‌خی زیاتریان بدرێتێ وله‌لایه‌ن رێكخراوه جه‌ماوه‌ری و ناحكومیه‌كان سه‌ردانیان بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێ له‌و پیاوه‌تی و چاكه‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌رمان كردوویانه بده‌ینه‌وه‌و ویژدانمان ئاسووده بكه‌ین و گیانی برایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌می كۆماری كوردستان نوێ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: کوردستان رێپۆرت، ژماره (28)، حوزه‌یرانی 2006ی زایینی
سه رچاوه
http://www.altash.blogfa.com/